کۆلێژی په‌روه‌رده بۆ زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان
ئه‌م کۆلێژه له ساڵی 1982-1983 له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی زانکۆی سه‌لاحه‌دین
ده‌ست به‌كاربووه، ئه‌م کۆلێژه یه‌کێک بووه له کۆلێژه پێکهێنه‌ره‌کانی
زانکۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌و کات له‌م به‌شانه پێک هاتبوو:
( بایلۆجی، کیمیا، فیزیا، ماتماتیک، زمانی عه‌ره‌بی ) ئه‌م کۆلێژه له‌ژێر
ناونیشانی ( کۆلێژی په‌روه‌رده ) دا مایه‌وه تاوه‌کو ساڵی 2004 -2005
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شه‌کان ژماره‌یان زیادی کرد‌و گه‌یشته (9) نۆ به‌ش به
پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دواتر وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران بڕیاردرا کۆلێژی په‌روه‌رده ببێته دوو کۆلێژ له ژێر ئه‌م
ناوانه‌دا کۆلێژی په‌روه‌رده بۆ زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان و کۆلێژی
په‌روه‌رده‌ی زانستی.
کۆلێژی په‌روه‌رده بۆ زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان پێنج به‌ش له خۆ ده‌گرێت که ئه‌مانه‌ن:
- به‌شی زمانی عه‌ره‌بی
- به‌شی زمانی کوردی
- به‌شی ده‌روونزانی
- به‌شی ئینگلیزی
- به‌شی زانستی په‌روه‌رده‌یی و کارگێڕی
- به‌شی مافی مرۆڤ