بەشی زمانی عهرهبی
بەشی زمانی عەرەبی لەسەرەتای ساڵی 1985-1986 دامەزراوە بە سەرەتایەکی
ساکارو لە رووی مامۆستا و قوتابی و شوێن دوای ئەوەی بەشەکە بەشێوەیەکی
بەرچاو پەرەسەندنی بەخۆ وەبینیوە توانیویەتی ژمارەیەکی بەرچاو
لەمامۆستای بەشی زمانی عەرەبی دەرچوێنێ .
پرۆگرامەکانی خوێندن لە بەشی زمانی عەرەبی لەچەندین بابەت پێک دێت
بهسهر چوار قۆناغ دابەش کراوە بەشێوەیەکی پرانسیپی ئەکادیمی مامۆستا
بەڕێزەکانی بەش هەرکەس بەگوێرەی پسپۆری خۆی بابەتەکان دەڵێتەوە.