بەشی زمانی کوردی
وەکو پێویستییەکی ئەم قۆناغە و بەمەبەستی ئامادەکردنی کادر و مامۆستای بە
توانا لە رووی زانستی و پەروەردەییەوە بۆ جێبەجێکردن و پڕکردنەوەی
پێداویستییەکانی قۆناغەکانی ناوەندی ودواناوەندی وهكومامۆستا بۆ وتنەوەی
وانەکانی زمانی کوردی وئەدەبی کوردی بگرنە ئەستۆ.
بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی خوێندنی
1992-1993زاینی کرایەوە وتا ئێستاش بەردەوامە لەسەر وەرگرتنی قوتابیان و
پێگەیاندیان بە پلەی بەرز لەسەر ئاستی بەش.
پرۆگرامەکانی خوێندن لە چەندین بابەت پێکدێت بەسەر چوار قۆناغ دابەش کراوه
بەشێوەیەکی پرانسیپی ئەکادیمی ومامۆستا بەڕێزەکانی بەش هەرکەس بەگوێرەی
پسپۆری خۆی بابەتەکان دەڵێنەوە.